‎بیرت ئەکەم
بەڵام ھەرگیز نامەوێ بگەڕێیتەوە
‎سڵاوێکی
بەڵام ھەرگیز نابێ وەڵام بدرێیتەوە
‎تیرێکی لە ناودڵمدا
بەڵام جوانە شوێنەوارت
‎ئەوینت ھەر نزرگامە
بەڵام قەت نایەمە دیارت
‎خۆشە بوونت لەم دنیایە
بەڵام کە وەکوو نەبوون بێت
‎ئەشق جوانە
بەڵام نەک یەکێ زەبوون بێت
‎ئەتوانم بتکوژێنمەوە
بەڵام بۆ ڕۆژگار لێی گەڕاوم
‎ئەو شوێنانەی کە لەوێ نیت
دایم ئەوێت بۆ گەڕاوم
‎خۆ ئەتبینم
بەڵام جوانە ڕوو وەرگێڕان
‎ھێندە لە بەرزی منت خست
ترسم نەما لە ھەڵدێران ‎

"رەنج سەنگاوی"