هێشتا نەنووستووم و ڕۆژێکی نوێ‌ لەپەنجەرەکەم ئەدات
بیر لەخۆم
بیر لەخەڵکی ئەم سەردەمە ئەکەمەوە
بیر لەهەر شتێک ئەکەمەوە
لە نائومێد نزیکم دەکاتەوە
هێشتا نەنووستووم و چاوەکانم قورس بوون
بۆم گرنگ نییە پێڵاوەکانم لە کوێن
ئەتوانم بە بێ‌ پێڵاو
بە خەیاڵ
هەموو ئەم دونیایە بگەڕێم
هێشتا نەنووستووم و چاوەرێی هیچ کەسێکیش نیم
نامەوێت کەسێک بێت و ئەستێرەی دڵم بکوژێنتەوە
نامەوێت کەسێک بێت
لە دەرگاکەم بدات و تەنیاییەکەم ڕاچڵەکێنێت
نامەوێت کەسێک بێت
جارێکی تر گڕی بێکەسی لە مندا داگیرسێنێ

"نەبەز گۆران"