بەرامەی پاش بارانی کەم
لە لاملی جوانت ئەدەم
ئەتکەم بە بووکی ئێوارە و
زەردەپەڕت لەبەر ئەکەم

شەو جێی شیعرت بۆ ڕائەخەم
تریفەی مانگت پیادەدەم
ئەستێرە بۆت بجریوێنێ
فریشتەی خەو بتنوێنێ

نەرمە با شەپۆلی قژت
بەسەر ڕووتا ببا و بێنێ
خۆشەویستیم بێتە خەوت و
سپێدە بەئاگات بێنێ

ئەگەر ئەم دنیا گوڵێک بێ
تۆی ئافرەت ڕەنگ و بۆیەتی
هەرکەسێکیش تۆی خۆشنەوێ
دیارە ڕقی لە خۆیەتی

"ڕەزا حه‌مه"