ئەوەتەی ڪۆچ هەیە
ڪۆچ ئەکەم
ئەوەتەی ڰـڕ هەیە
ئەسووتێم
ئەوەتەی ئاو هەیە
ئەخنڪێم
ئەوەتەی تـیغ هەیە
قوربـانیم
ئەوەتەی خاك هەیە
بێ خاڪم
ئەوەتەی شاخ هەیە
من تلۆر ئەبمەوە و
ئەوەتەی دار هەیە
من لێ دەدرێم
مـن لە پێش موسـاوە ئاوارەم
پێش مەسیح
من خاچــم
پێش قوڕەیش
من زیندە بەچــاڵ و
پـێش حوسەین
من سەری بڕاوم
‌‌
‌‌
‌"شێــرڪۆ بێڪەس"