من
لەو مرۆڤانەم
ئارەزوومە کە ڕۆیشتم
دوای خۆم
وێرانەیەک جێبهێڵم
تا بۆ هەمیشە
بیر لە گەڕانەوە نەکەمەوە
من
لەو کەسانەم
بەهیچ شتێکی ئەم سەردەمە
تەنیاییەکەم ئاوەدان نابێتەوە
بەخەنجەری پیاوانی سێبەر
برین لەگیانم درووست نابێت
بە جنێوی
جنێو فرۆشانی ناو دونیای شاشەکان
خەونەکانم نازڕێن
شوێنی من
تاریکیەکە
بەهیچ مانگێک ڕووناک نابێتەوە ‌