ھەندێك جار ئەكەویتە بارێك
مەیلی زۆر تێكەڵیت نییە
بێزاریت
لە فەیسبووك و ئینستاگرام و سناپ و تەواوی ئەو ھۆكارانەی بە ئەوانی دیت ئەبەستێتەوە
حەزت لە خۆ ون كردنێكە ھیچ كەس نەزانێ چۆنیت و لە كوێیت
دەمارگیر و خۆ پەرست نیت
بەڵام كە مرۆڤ بێزار بوو
لە بینینی ھەندێك دەموچاو
لە نمایشی پڕ درۆی ھەندێك بەناو ئازیز
لە ماندوو بوون لەگەڵ ئەوانەی
قەدری لێرە بوونت ناگرن
ئەتەوێ بە دونیا بڵێی : لێگەڕێن
كەمێك پشوو بدەم
پشوویەك
ئەگەر گەڕاشمەوە فێرم كات چین ئەو ھۆكارانەی بە سڕینەوەی یەكجارەكیان
وات لێ ئەكا ھەم دیسان بەھا بۆ دڵە قەدر گران و كەسایەتییە باشەكەت بگەڕێنێتەوە