دەست بخەرە سەر دڵت و پێی ڕابگەیەنە
ھەموو شتەکان باش دەبن
بچۆ بەر ئاوێنەو بەخۆت بڵێ
ئەوەی گوڵەکان پێویستیانە بۆ ژیان بۆنی تۆیە
ڕێ لە ھەموو موسافیران بگرە و پێیان ڕابگەیەنە
گەشتنە ھەر جێیەکی ئەم زەمینە بە پەپوولە و
پاساری و کۆترە سپی پۆشەکانی ئاسمان ڕابگەیەنن
کە لە ئاسمانەکانەوە دووعای بەختەوەربوونت بۆ بکەن
ئەو شەوانەی تیایدا مەنگی ئەستێرە بدوێنە
ئەو ئاوەردگایە بەجێ بێڵە کە دەمێکە لە ناویدا
ڕۆحت بەبرینداری دەگریتە باوەش
لە ژێر ساباتی میھری ئاسمان
بحەسێرەوە و ھاوار بکەو بڵێ
کردگار لێرەیە
ئا لێرە
ھەموو شتەکان باش دەبن