ژییان لە سوچ دا هەمیشە باشترە وەک لە پەنتاییەکی نەبڕاوەدا، ئەگەر تۆ ئینسانی سوچ بیت جوانی بەردەمت ئەدینی بۆ نمونە ،ئەکەویتە خۆشەویستیەوە لەگەڵ ئینجانە شینەکان ،میهرەبان دەبیت لەگەڵ گوڵەکان و بەمیهرەبانیەوە سەیری گوڵەکانی نێو حەوشەکە دەکەیت و هیوای باشی بۆ ڕەیحانەکان دەخوازی
ڕازی دڵت لای گوڵە لاولاوەکان دەدرکێنی ،دەردە دڵ لەگەڵ گوڵە باخەکاندا دەکەیت ، پێزانین بۆ ئاسمان دەردەبڕیت کە ئەوەندە شینە ،هاو خەمی خۆت بۆ ڕەگی پیرە دارێک دەردەبڕیت کە هێندە بەهێزەو کەچی دیاریش نییە
سوپاسی درەخت دەکەیت کە هێندە بە پێوە وەستاوە بۆ تۆ تاوەکو باڵانسی سزوشت ڕابگرێت
نزا بۆ کانی و ڕوبار دەکەیت تا بەردەوام بێت لە خوڕە، هانی ماسی دەدەیت تا خوا سەبری بداتێ لە مەلەی بەردەوامبێ، سوپاسی باران دەکەیت کە هێشتا تاقەتی هەییە ببارێت ،باسی سەبری ئەستێرە دەکەیت کە بەڕۆژیش هەڵدێت بێ ئەوەی گوێ بداتبەوەی کە بەڕۆژ نابینرێت ،من لەم چەند ڕۆژەدا دەچمە دەرەوە سوپاسی نەبڕاوەم ئەنارد بۆ خوا کە ئەو چەنسەی دا بەمن کە بەشێک بم لە نەخشە گەورەکەی گەردوون، بەدەم جوڵەوە تاڵەکانی قژم دەکەونە سەمایەکی سەیر ، بەخۆمم ئەوت گەر من نەبوماییە زۆر شت تێک دەچوو
بۆنمونە نەدەکەوتمە عەشقەوە و نە ئەدۆڕام دڵم بەوە زۆر خۆشە لەدایک بووم
بەتایبەت لەم جوگرافیا بچوک و پەراویز خراوەی زەویدا
پێم مەڵێ بۆ ؟؟
خۆشم نازانم بۆ سەرەڕای ناخۆشیەکانی ئێرەم پێ خۆشەو خۆشم دەوێ، من خۆش بەختم چونکە لەدایک بوم ،تۆش وابکە جگە لەمەش خۆ هیچ هیچ هەڵبژاردنێکی ترت نییە
خــــۆت بــــە
دەست بکە بە خۆش ویستنی خۆت ئینجا گەردون