خوا نەکات ئەم ڕۆژە بێت دەستم بەربدەی
خوانەکات ئەم ڕۆژە بێت پێم بڵێی ماڵ ئاوا

ئاخر کاتێ تۆ بڕۆی ئەزانی دونیای من چی بەسەر دێ؟؟؟؟؟
من نامرم بەڵام ئەوکاتە خۆزگە بەمردن ئەخوازم

دڵم ئەمرێ
گوڵەکانم سیس ئەبن
جسەتەیەکی سڕو بێ گیان ئەمێنێ
خوێن لەدەمارەکانم هاتو چۆ ناکات
هەموو کەسێکم لەپێش چاو ئەکەوێ
ڕقم لەهەموو کەسێ ئەبێ
بێ ویژدان ئەبم
ناحەقی ئەکەم
ئەوکاتە من مرۆڤ نامێنم

دەی کەواتە گەر منت خۆش ئەوێ مەهێڵە ئەمانەم بەسەر بێت
گەر ویژدانت هەیە بۆ هەمیشە دەستم بگرە هەرگیز مەڵێ ماڵئاوا