ژنی عەرەب یان فلیمە سورەکانی شەو ؟

بۆ ناوێری ڕاستیەکان بڵێی؟

"فایق " نۆ دانە ساڵی ڕێک "قومری" ژنی بە چوار کچەوە بە جێ هێشت.
ئەوەنەی من ئاگام لە "فایق" بوبێت لە تورکیاش کە ئێمە لە ترسی پۆلیس نەمان ئەوێرا بڕۆینە دەرەوە بۆ نان کڕین ئەو بە دوای شوێنە تایبەتەکانا ئەگەڕا

کە گەشتینە یۆنانیش نیوەی پیاوە "فڕنەکانی" (ئەو پیاوانەی کە نێریان لە خۆیان ئەنا) ئەسینا "فایق" باشترین موشتەریان بوو

کە لە بەریتانیاش جێگیر بووین ئەگەر ئینگلیزەکان تەنها شەوانی شەمەو یەک شەمە ئەڕۆشتن بۆ دیسکۆ ،ئەوە " کاکە فایق" هەر حەوت شەوەکەی هەفتە وەکو دو شەش لە دیسکۆ کەوتبوو

"قومری " سێ ساڵی سەرەتای ژیانی دوای "فایقی" بە نەبونیو کرێچێتی بە سەر برد
دواتریش بە درێژایی ساڵەکانی تر بەو بڕە پارە کەمەی کە "فایق" ئەیناردەوە خۆیو کچەکانی ئیدارە پێ ئەکرد

"فایق" هەمیشە لە دیسکۆکانا کەوتبوو، بە دوای پیرەژنی قەڵەوو ناشیرینی ئینگلیزا ڕای ئەکرد، کەچی هەر جارێک کە تەلەفۆنی بۆ "قومری" ئەکرد ئەیگووت (ئاگات لە کچەکان بێت بێ لەچک نەڕۆنە هیچ کوێو هەمیشەش هەڕەشەی لێ ئەکردن کە یەک شتیان لێ ببیسێ خۆی ئەزانێ چیان لێ ئەکا)

ساڵێک بەر لە ئێستا لە بەر ئیشی قۆڕو نەبونی ئیقامە "فایقیان" ناردەوە بۆ کوردستان

"فایق" لە بری ئەوەی سوپاسی "قومری" بکا کە شتە موهیمەکەی کورد"حەیاو حورمەت" ی خۆیو کچەکانی پاراستبوو دوای چەن مانگێ ژنێکی عەرەبی هێنا بە سەرا

"فایق" تەنها بیانوی بۆ ژنی دوهەم ئەوەبو کە" قومری" ساردە لە سەر جێگاو شتی تایبەت!! نازانێت
ئاخر ئەو لە بیری چوبوو کە "قومری " وەکو ئەو سەیری فلیمە پۆرنۆکانی نەکردوەو وەکو ئەو لە گەڵ خەڵکی تر نەنوستوەو وەکو ئەو هەمیشە لە خەیاڵی ناوگەڵیا نەبوە

فایق" لە بیری چوبو کە " قومری" یەکێک بوو لەو ژنانەی کە لە ژێڕ عەقڵیەتی "فایقەکانا" بە مناڵی خەتەنەیان کردبوو

"فایق" یەکسانە بە زۆرینەی پیاوی کورد وەکو چۆن قومریش یەکسانە بە زۆرینەی ژنی کورد

"فایقەکان" هەمویان لە گەڵ "ئەنجامدانی خەتەنە کردنی ژناندان" کەچی دواتر تاکە گرفتیان لە گەڵ ژنی کورد ئەوەیە کە ژنەکان ساردن لە گەڵیان

"فایقەکان" گلەیی لەوە ئەکەن کە ژنی کورد گرنگی بە پەردەو قەنەفە زۆرتر ئەدەن. وەک ئەوەی کە ئەوان ڕێگەیان دابێت کە"قومریەکان " جگە لە پەردەو قەنەفە دونیایەکی تر ببینن

"فایقەکان" بە درێژای ڕۆژ لە دەرەوەن لە چاخانە دائەنیشن ئەرۆن بۆ گەشت ،ئەشیانەوێت "قومریەکان" لە ماڵەوە خواردنی خۆشیان بۆ لێ بنەنو هەر کاتێکیش ئارەزویان هەستا" قومریەکان" وەکو ژنە "پۆرنۆ ستارەکانی" ئەو فلیمانەی کە بە دزیەوە سەیری ئەکەن ئەوەیان بۆ بکەن کە ئەیانەوێت

بۆچی ڕاستیەکە نەڵێین؟
بۆچی بە ئاشکرا نەڵێێن تاکە گرفتی ئێمە لە گەڵ ژنی کورد مەسەلەی سەر جێگاکەیە ئەگینا خۆمان ئەزانین ژنی کورد لە ڕوی ئیدارەو،پاکو تەمیزیو ،بە ئەدەبیو میوان دۆستیو ...هتد لە زۆربەی ژنانی تری ئەم دونیا باشترن

تەنهاو تەنها ئەوەیە کە ئێمەی پیاو کە نامانەوێت ژنەکانمان جلی جوان لە دەرەوە لە بەر کەن
نامانەوێت ژنەکانمان لە دائیرە لە گەڵ هاوڕێ پیاوەکانیان قسە بکەن
نامانەوێت کچەکانمان دڵداری بکەن . نامانەوێت ژنەکانمان بێ سەرپۆش لە دەرگا بڕۆنە دەرەوەو نامانەوێتو قەبوڵ ناکەین ژنەکانمان لایکی بابەتێکی فەیس بوک بکەن
یان وێنەیەکی خۆیان دابنەن بەڵام داوایان لێ ئەکەین کە شەو هاتو زەوقمان هەستا خۆیان جوان بگۆڕن،ماکیاج بکەن.جلی ناسک بکەنە بەری خۆیان،دانسمان بۆ بکەن....هتد...ئیتر کاکم لە بیری چوە کە بە درێژایی رۆژەکە ئەو بچوک ترین یارمەتی ژنەکەی نەداوە لە ئیشو کاری ماڵەوەدا خواردنەکەی خواردوەو هاواری کردوە زوو چای بۆ بێنن دوای چا خواردنو گون خوراندن ڕۆشتۆتە دەرەوەو درەنگی شەو هاتۆتەوە

ئەڵێن کە ویستت شتێک وەرگری ئەبێت شتێکیش بەیەت
پیاوی کورد هیچ نادا بە ژن ،بەڵام هەمو شتیکی ئەوێت

"فایق" لای کەسێک ووتبووی ئەوەی ئەم ژنە عەرەبە لە سەر جێگا بۆم ئەکا ."نامیقی" برام کە برای دایکو باوکیمە بۆم ناکا

باشە کاکە

ئەنجا ئێوە لە بیرتان چوە کە ژنی عەرەب ئێستا ڕازی ئەبێت بە تۆی پیاوی ژنداری ناشیرینی بەتەمەن هۆکارەکەی ئەوەیە کە "فایقە" عەرەبەکان جەنگیان هەلگیراسندو تەواوی ئەو ووڵاتەیان کردە قەیرەو بێوەژن
ئیتر ژنی عەرەبی داماویش بۆ پارویەک نانو جێگایەک تیایا بحەوێتەوە ناچارە تۆی پیاوی کورد قەبوڵ بکا
خۆ وە نەبێ هۆکارەکە شتی تر بێت

ئێستا تۆ لە کۆمێنتا دەست ئەکەیت بەو تڕۆهاتەی کە من "مونەرمو ترسنۆکو ساختە چیو نازانم چیم
بەڵام ئەوە ئیمەی پیاوی کوردین کە بۆ وینەی نادیاری ئەکاونتی کوڕێکی خۆ بە ژن کردو دەیان لایکو هەر زۆر جوانەو ماشەڵا ئەنوسین
ئەوە ئێمەین بۆ بینینی فلیمە ڕوتەکەی کاندیدەکەی پەرلەمان دە کۆمێنتی لە سەر یەک ئەنوسین تا بۆمان بنێرن
ئەوە ئێمەین ئاساییە بۆمان بە باڵای ژنی دونیادا هەڵدەین جگە لە و ژنانەی نزیکی خۆمانن

ژنی کورد ئەگەر دەینەسور بێت ئێمەی پیاوی کورد ئەو کائینەیەن کە داینەسۆرەکان ئەجەوسێنینەوەو وایان لێ ئەکەین ساڵی سەد دانەیان گڕ بەردەن لە خۆیان

ژنی کورد ئەگەر دەینەسور بن ئەوە ئێمە ئەو مەخلوقەین کە ساڵی سەدانیان ئەدەینە بەر گولەو دەست ڕێژ
ژنی کورد گەر دەینەسور بن ئەوە ئێمە ئەو شتەین کە رۆژانە لە هەزاریان ئەدەینو رسوایان ئەکەین

کەواتە ئیمە چین؟
حسێن عه‌لی شه‌ریف