‎ئێوە پڕ بەدڵی خۆتان یەکتان خۆشبووێت، ئەوان چۆن لەوبارەیەوە دەدوێن و چی دەڵێن ژیانی خۆیانە و غەدر لە خۆیان دەکەن کە لەبری ژیانی خۆیان بەدوای ژیانی ئێوەکەوتوون
‎هەمیشە گەر بەم جۆرە بیربکەنەوە کە خەڵک لەبری ئێوە دەبێت خۆیان بەخۆیانەوە سەرقاڵ بکەن براوە دەبن و ئەوانیش ناچار دەکەن بیر لەخۆیان بکەنەوە
‎ جار هەیە بۆچوونم وایە ئەوە خۆمانین کە خەڵک هاندەدەین و بەقسەیان دەکەین و ڕازین کە قسەمان لەسەر بکەن، یان ئەوە ئێمەین کە پەرەپێدەری بیرۆکەی هەڵەی ئەوانین و بۆ ژیانێکی باشتر و جوانتری خۆمان نابین بە هۆکارێک کە بە ئەوان بڵێین ئیتر بووەستن، ژیانی ئێمە هی ئێمەیە و بەس
‎وامەبن، شەرت نیە هەرکەس قسەی لەسەرکردین و قسەی لەبارەوە کردین ڕاستگۆیانە بدوێت، هەیە بەس لە تێکدانی نێوان دوو ئەزیز چێژ وەردەگرێت، هەیە بەس خراپ دەڵێت و کەسێکی نەرێنیە، وامەبن، ئیتر ڕایانبگرن لەوەی کە دەیانەوێت قەڵەمەکەتان لێوەربگرن و بەژداری لەنوسینەوەی ژیانتان بکەن
‎ئەوەی ئەوان تێک دەشکێنێت، پەیوەندی بەهێز و پتەوی ئێوەیە، بڕوابەخۆبوون و بەیەکەوە بوونی ئێوەیە، بەردەوامی ئێوەیە، ئێوەی دوو مرۆڤی جوان کە پێویستتان بەیەکە و خۆتان بە تەواوکەری یەک دەزانن پێویستتان بەیەکە و هیچ پێویست ناکات ئەوە لەیەکتر بشارنەوە بیڵێن، هەرچی وشەی جوانە بەیەک بڵێن، ژیان ماوەی بەسەرچوونی دیاری نەکراوە بەڵام گەرەنتی درەنگ هاتنی نیە

‎ڕۆژان نەوزاد