‎تایبەت بۆ ئازیز

‎ئایا هێشتا منت خۆشدەوێت؟
‎دوای ئەو هەمووشتە كە روویدا
‎هەرمنت خۆش دەوێت؟
‎من
‎بە هەموو ئەو شتانەوەی كە رویاندا
‎هەر تۆم خۆشدەوێت
‎من ناتوانم قبوڵ بكەم ئەوەی رۆیشتوە بروات
‎هەستەكەم تۆ هەروەك جارانی
‎لە هەمان شوێن
‎زەردەخەنە دەكەیت
‎دەستەكانم لە ناو دەستەكانت دەگوشیت
‎گومانەكانم پڕ دەكەیت لە دڵنیایی
‎هیچ لە بارەی ڕابردوەوە مەڵێ‌
‎لە رۆِژگار گەڕێ‌
‎تۆ هەر وەكجاران بە نرخی
‎باش بزانە بەبێ‌ تۆ
‎كاسەی عەشق خاڵیە و
‎عەشقیش خاڵی
‎ئەی ئەوینی من
‎ئەگەر خۆشەویستی نەبوایە
‎مرۆڤیش مرۆڤ نەدەبوو

‎(نزار قەبانی)